بۆچی دی ئێم؟
وشەکانی دی ئێم (فەرهەنگی هەزار وشەیی) دانراوه بۆ چارهسهركردنی كێشهی كۆچبهران لهگهڵ حكومهتهكان و ئهو كۆمپانیایانهی كه ئیش به دهستی كاری دهرهكی دهكهن، هەروەها بۆ پێویستیە ڕۆژانەییەکانی هەموو گروپە کۆچبەرەکان.
دۆزی کۆچبەران
خەڵکی ڕۆژانە تووشی بەربەستی نوێ دەبن هەروەها سنوور پەڕاندن لەوانەیە بەربەستێکی گەورە بێت بۆیان کەکاردەکاتە سەر ژیان و بوونیان، فێربوونی زمان یەکەم هەنگاوە بۆ تێگەیشتن لە گرنگی تێکەڵبوون لەگەڵ کۆمەڵگایەکی نوێدا، بۆیە فەرهەنگەکەی ئێمە یارمەتی ئەم گرووپە دەدات بۆ زیاتر تێگەیشتن و چارەسەری ئەو کێشانەی تووشیان دەبێت لە کاتی پرۆسەی تێکەڵبوون بە کۆمەڵگە نوێکان.
بە زۆری هۆکاری جێهێشتنی وڵات بۆ دۆزینەوەی کارێکی نوێیە و بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە کرێکاری بیانینان هەیە زمان دەبیتە بەربەستێکی گەورە بۆ دروستکردنی پەیوەنی لەگەڵیان، ئێمە هەوڵ ئەدەین بۆ پێدانی باشترین ڕێنمایی و دۆزینەوەی ڕێگەی ئاسان و ئاسانکاری ژیانی هەموان.
ئێمە سیستەمێکی کارامەمان دیزاین کردووە بۆ هاندانی هەمووان لەم پرۆسە درێژەی فێربوونی زمانی نوێدا پاشان پەرەپێدانی بەهرەی پەیوەندیان و بە دەستهێنانی پێویستیەکانیان، پێشبینی دەکەین هەموان بنچینە سەرەتاییەکانی ئەو زمانە فێربن کە دەیانەوێت.
گروپە بە ئامانج گیراوەکان
وەک پێشتر باسمان کرد، گروپی بە ئامانج گیراومان کۆچبەرانە ئەوانەی کۆچیانکردووە لە پێناو ژیان، ئیش، خوێندن و...هتد، بڕوامان وایە سیستەمەکەی ئێمە خزمەتگوزاریەکی زۆر پێشکەش بە هەمووان دەکات وە دەتوانین ئەمە بسەلمێنین بە وەرگرتنی نمونەیەک لە توێژینەوەکەمان.
بە گوێرەی توێژینەوەکەمان زۆرێک لەو بێگانانەی کە دەچنە دەرەوە بۆ خوێندن یان ئیشکردن هەوڵی فیربوونی زمانی وڵاتی خانەخوێ نادەن لەبەرئەوەی ئیش و کاریان بە ئینگلیزی بەڕێدەکەن چونکە لە ڕاستیدا زمانی ڕەسمیە و هەموان بەکاری دەهێنن، زمانی ئینگلیزی دەکرێت زۆر سوودبەخش بێت بەڵام پشتگوێ خستنی زمانی ئەو وڵاتەی کە تیایدا دەژیت دەتوانێت ببێتە بەربەستێکی بەهێز بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ ئەو وڵانەی کە تیایدا دەژیت بۆیە وشەکانی دی ئێم یارمەتیت دەدات بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.
جیاکەرەوە و ئامارەکان
بە هۆی ئامرازەکانی ئێمەوە بە ئاسانی دەگەیت بە پێویستیەکانت، ناوەڕۆکی بابەتەکەمان بۆ هەموو کەس گونجاوە و گرنگترین وشەکان و ڕستەکانمان هەڵبژاردووە ئۆ ئەوەی هەمووان زیاتر ئاسودەبن کاتێک لەگەڵ یەکتر پەیوەندی دەکەن، بەکارهێنەران دەتوانن بگەن بە ناوەڕۆکی بابەتەکان بە ئاسانی لە هەموو ئامێرێکەوە، بە جۆرێک ئاسانکراوە کە بە چەند کلیکێک دەگەیت بە هەموو بابەتەکان.
فەرهەنگەکە ١٠٠٠ وشە و ٣٠٠ ڕستە لە خۆدەگرێت کە لە ٣٣ بەش دانراوە لە ژێر ٧ جۆری جیاوازدا، لە ئێستادا وشەکانی دی ئێم وەرگێڕدراوە بۆ ٢٤ زمان، دەتوانی بچیتە سەر هەر کامێک لەو زمانانەو بەو شێوەیە لە یەکیان بدەیت کە دەتەوێت، بەکارهێنەران دەتوانن زانیاریان دەستبکەوێت لەو زمانەی دەیانەوێت و زمانەکە ببینن.
بەراوردکردن
دی ئێم بۆ ئەو کەسانە دروستکراوە کە هیچ زانیاریەکیان لە سەر زمانی دووەم نیە هەروەها یۆ ئەوانەی کە زانیاریەکی کەمیان هەیە و دەیانەوێت زیاتر فێرببن.
کۆمەڵێک خزمەتگوزاریتر ئامادەکراوە بۆ ئەوانەی کەپێشینەیەکی خوێندنیان هەیە و ئینگلیزی تێدەگەن، ئامرازەکانیان و پرسیارەکان ئاڵۆزە چونکە بێ هیواکەرە بۆ ئەوانەی کە زانیاری بنچینەییان نیە، دی ئێم سادە کراوە بۆ ئەوەی لە لایەن هەمووانەوە بەکاربێت.
بڕوامان وایە کە فێربوون و بەکارهێنانی ١٠٠٠ وشە لە ڕستەی سادەدا زۆر بە سوودە بۆ زاڵبوون بەسەر ترسی پەیوەندی بە زمانێکی بێگانە، وشەکانی دی ئێم وشەکاری تایبەتی بڵاوکردۆتەوە کە بە تایبەت تەرخانکراوە بۆ جیهانی کۆچبەران، فرهەنگەکە ١٠٠٠ وشە و ٣٠٠ رستەی تێدایە کە دابەشکراوە بەسەر ٣٣ بەشدا لە ژێر ٧ جۆری جیاوازدا.
لە ئێستادا فرهەنگەکەمان وەرگێڕدراوە بۆ ٣٠ زمان، بۆ ئەوەی ببینی سیستەمەکە چۆن کاردەکات ئەو بەشە هەڵبژێرە کە دەتەوێ فێری ببیت.